دانلود آهنگ
ئەمکــــوژێ حوکمە ئەزانــــم بە خـــودا جەوری حەبیـــــب
بەسە ســــا لە ڕێی خـودا، دەس لە یەخەم بەردە تەبیـــب
تاڵــــعم نەحسە ئەترســــم کە لەژێــــــر بـــــــاری فـــراق
بمــرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵـەتـــی وەسڵــــم وە نەسیــــــب
وەرە دەستـــت بنــە نێـــو دەستــــم و پێــــکەو بدوێیــــــن
با وەکـــوو سوفــــــرە لە داخـــــا بدڕێ ورگـــــی ڕەقیــــب
چــــاوی فــــەتـــانە و یـــــا نەرگســــی جـــادویە هەتــــە
چوو بە یەک عیشوە ئەدا زاهیدی سەد ساڵــە فەریـــــــب
تـــــا لە تۆ دورە دڵــــی غەمـــــزەدە ئەی ڕاحەتـــی گیــان
مەشرق و مەغـربە مابەینـــــی لەگەڵ سەبر و شەکیــــب
بێ فــەراز نابێ نەشیـــــب،ئەم قســــــــە تەحقیقە بەڵام
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیــــب
شێـــخ ئەگێڕێتــــــــەوە گەر چاوی بە زوڵـــــــفت بکــــەوێ
خرقە و سوبحە بە زونـــــــــــــــــــار و چلیــــپا و ســەلیــب
تاقەتــــــم تاقـــــە لە ژێــــــــر باری خەمــانـــا گوڵەکــــــەم
"شێــــخ ڕهزای تاڵهبانـی"
موضوعات مرتبط: هنرمندان،تاریخ ادبیات،هنر،موسیقی و عکس از کجا چه خبر...
ما را در سایت از کجا چه خبر دنبال میکنید
برچسب: نویسنده: بازدید: 55 تاريخ: دوشنبه 8 خرداد 1396 ساعت: 14:10